چیرۆکی باوةرهينانى ئهنیشتاین.....
ئەلبێرت ئەنشتاین سەرەتا جولەکەبوو، پاشان بوو بە مولحید..
دواتریش پاش لێکۆڵینەوە و قوڵبوونەوەی زۆر لە ئاسمان و بوونەوەر بڕوای ھێنا بە خودا و کتێبێکی بەناوی (من ایامي الاخیرة) و تیایدا نوسیویەتی: (گەورەترین خەیاڵ کە بە دڵ و مێشک و نەفسی بەشەر دابێ..ئەو خەیاڵەیە کە لەو ورووژاندن و ئینفیعالەوە دروست دەبێ کاتێک مرۆڤ لەم بوونەوەرە فراوانە ورد دەبێتەوە. مرۆڤ دەتوانێ بەھەستی سنوورداری..بە تواناکانی عەقڵی کە ھەرچەندە ئەویش سنووردارە بگاتە ئەوەی کە بەردەوام لە تاریکاییەکی گەورەدایە و لەپشت تاریکاییەکەشەوە جوانییەک ھەیە کە ھیچ جوانی دیکە نایگاتێ..تەواوی و کەمالی و باڵادەستییەک ھەیە کە لەو تەواوتر و کەمالتر و باڵادەست تر نییە..ئیعجازێک ھەیە کە ھیچ ئیعجازێک لەو ئیعجازتر نییە. ئەو ھەڵوێستە و ئەم ھەستەش کە دروست دەبێ لە ئەنجامی بیرکردنەوە لە بوونەوەرە لەلای من بریتییە لە خواناسی و پەرستن..بەڕاستی مرۆڤێک بژی لەم دونیایەدا و تەنھا بۆ جارێکیش ئەو ھەڵوێستەی نەبێ و ئەو ھەستەی نەبێت ئەوە کەسێکە ھەر بەناو زیندووە، ئەگینا لەڕاستیدا مردووە). ھەروەھا ئەنشتاین لەبارەی ئیمان و زانستەوە گوتویەتی: (بەڕاستی ئیمان گەورەترین و بەرزترین سەرەنجە کە لێکۆڵینەوەی زانستی پێی دەگات). رۆژنامەنووسێک بەناوی (فلیمینج) لەسەر ئەم ھەڵوێستە ئیمانییە لۆمەی ئەنشتاینی کرد و پێیگوت: (سەرم سووڕماوە لە زانایەکی وەکو تۆ! تۆ (وزە)ت بەستەوە و داتنا لە ھاوکێشەیەکدا و لەخوداش دەترسیت!)..
ئەنشتاین پێی گوت: (فلیمینج دەمت داخە! من مولحید و بێبڕوا نیم، من ئیمانم بە خودا ھەیە).
بەڵێ زانستی فەلەک و وردبوونەوە لە ئەستێرە و ھەسارەکان مرۆڤ کەمەندکێش دەکا بەرەو ئیمان، ھەروەک زانایەکی ئافرەتی ئەمریکیش لە کتێبێکدا دەربارەی زانستی فەلەک نووسیویەتی: (ئەم زانستی فەلەکە ئەگەر مرۆڤێک تێیدا قوڵ بێتەوە یان سوجدە بۆ بەدیھێنەرەکەی دەبات یان شێت دەبێت).
س ...فيسى بوك